بۆچی ئەگەری ڕێککەوتنی کورد لە گەڵ دیمەشق لە ئارادایە

متمانەکردنەوەی کوردەکان بە ئەمریکا جگە لە شکست و خەیانەت هیچ ئەنجامێکیتری بەدواوە نەبووە بۆیە سیناریۆی لۆجیکی بۆ کوردەکانی سووریا گەڕانەوە بۆ لای حکوومەتی ناوەندی و ڕێککەوتن لە گەڵ دیمەشقە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەشی نێودەوڵەتی: 10 ساڵ  بە سەر قەیرانی سووریا تێپەڕیوە و خواست و حەزێکی دوو لایەنە لە نێوان لایەنی ناوخۆیی و دەرەکیدا بۆ یەکگرتوویی بە مەبەستی دەسەڵات دار بوونەوە لە بواری سیاسی و سەربازی هەیە کە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە بۆتە شوێنێک بۆ ریکابەریی ژێئۆپۆلیتیکی دەسەڵاتە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان. کوردەکانی سووریا سەرەڕای یەکگرتوویی لە گەڵ ئەمریکا،

پردی پەیوەندیی کورد لە گەڵ دەوڵەتی سووریا

هەمیشە هەوڵیان داوە پردی پێوەندی خۆیان لە گەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندی بپارێزن کە ئاکامەکەشی نەبوونی پێکدادان نێوان هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە ماوەی ئەم ساڵانە بووە گەرچی دژایەتی سیاسی لە نێوانیاندا هەر درێژەی بووە. کوردەکان و دەوڵەتی سووریا تا ئێستا چەند جار بە مەبەستی چارەسەر کردنی ناکۆکی و دووبەرەکییەکان دانوستانیان کردووە کەچی ئاکامێکی نەبووە. بۆیە ئەم پرسیارە دێتە پێشەوە تا چ ڕادەیەک دەتوانین بە داهاتووی دانوستانەکانی کوردەکان و دەوڵەتی سووریا هیوادار بین؟ و حیزبە سیاسییە کوردەکانی سووریا تا چ ڕادەیەک سەبارەت بە دانوستان و ڕێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی هاوڕان؟

کوردەکانی سووریا نیگەرانی تورکیان و بۆ هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا سەرگەردانن

گەرچی کوردەکان ئێستا بە هۆی ئەو بۆشاییەی لە دەسەڵات لە سووریا پێک هاتووە، بە شیوەی سەربەخۆ ڕۆڵ دەگێڕن و بەشێکی بەربڵاو لەو وڵاتەی بە دەستەوەیە بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە هیچ شێوەیەک بەردەوام بوونی دەسەڵاتی ئەوان دابین ناکات. لە ڕاستیدا پێش ساڵی 2011 کوردەکانی سووریا، دەگمەنترین ناونیشانیان لە هەموو ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بوو و پێگەیەکی گرینگیان لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتی سووریا نەبوو.

پاش 2014 کوردەکانی سووریا وەکوو سەربازی پیادەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 23 لە سەدی وڵاتی سووریایان کۆنترۆڵ دەکرد بەڵام بە هاتنی دۆناڵد ترامپ ئەم پێگەیە تووشی کێشە بوو. پاش 2016 دەوڵەتی تورکیا بووە گەورەترین دوژمنی کوردەکانی سووریا و بە بیانوی بەستراو بوونیان بە گرووپی تیرۆریستی پەکەکە، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتیان کردە ئامانجی هێرشەکانیان.

کوردەکانی سووریا ئێستا زۆر نیگەرانی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە هێرشەکانی تورکیا و شەپۆلی نوێی گوشارەکانی ئەنقەرە دژی خۆیانن کە گرینگترین نموونەشی بەرگری کردن لە دەستڕاگەیشتنی خەڵکی شارە کوردنشینەکانی پاریزگای حەسەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیایە. گەرچی سەرەتا چاوەڕوانی ئەوە دەکرا کە دەوڵەتی بایدن بە پێچەوانەی ترامپ پشتیوانی لە کوردەکان بکات بەڵام ئێستا بە پێی ڕاگەیدراوی بەرپرسە ئەمریکییەکان دەرکەوت کە پشتیوانی ئەمریکا لە کوردەکان گشتگیر و هەمیشەیی نییە بە شێوەیەک کە ئەم دواییانە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داکۆکی کردووە "هێزە سەقامگرتووەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ داعشە نەک چاودێری چا نەوتییەکان".

ئەم ڕەوتە نیشاندەری ئەوەیە کە دووپات بوونەوەی مێژووی بڕواکردنی کوردەکان بە ئەمریکا جگە لە شکست و خەیانەت ئاکامێکی نابێت. بۆیە سیناریۆی لۆجیکی بۆ کوردەکانی سووریا گەڕانەوە بۆ باوەشی دەوڵەتی ناوەندی و بەشار ئەسەدە. لانیکەم لە ڕوانگەی دیمەشقەوە کوردەکان شارۆمەندی وڵاتی سووریان و شۆناسی تایبەتی خۆیان هەیە و دەبێ لە ناوچەکانی خۆیاندا بمێننەوە بەڵام لە ڕوانگەی تورکیاوە ناوچەی باکووری سووریا دەبێ بگۆڕدرێت و کوردەکان وەکوو کەمینە بێنە ئەژمار و لەم بارودۆخەدا بوون و شۆناسی کوردەکان ئەگەری ئەوەی هەیە توشی خەسار بێت بۆیە ڕێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی باشترین بژاردەی کوردانی سووریایە.

کوردەکانی سوریا لە ڕێگای ڕێککەوتنی گشتگیر لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی دان

بە سەرنج دان بە دۆخی دژواری کوردەکان لە داهاتووی سیاسی سووریا، بۆمان دەردەکەوێ سەرەڕای دووبەرەکی لە نێوان حیزبە کوردییەکان، وێدەچێ بابەتی ڕێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی بە شێوەی جیدیتر باسی لە سەر دەکرێت. سەرچاوە ئاگادارەکان لە دیداری ڕێبەرانی کوردانی سووریا و بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی هەواڵیان داوە و ئاکامی ئەم وتووێژانە ئەرێنی بووە. بە پێی ئەم سەرچاوانە، وتوووێژەکان لە ماوەی چوار ڕۆژ بەڕێوە چوون و پاش هاودەنگی هەردوو لایەن لە ژێر چاودێری ڕووسیا، شاندی کورد بۆ حەسەکە گەڕانەوە.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە شاندی کوردەکان لە گەڵ سووریا لە سەر هەندێ شت ڕێککەوتوون. لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین بۆ ڕزگار کردنی بەندکراوان لە بەندیخانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە ڕێکخراوە و شوێنە دەوڵەتییەکانی ئەم ناوچانە. ڕاگەیاندنی ئەم خاڵانە هیوای ڕێککەوتنی گشتی کوردەکان و دەوڵەتی سووریا زیاتر دەکەنەوە.

News Code 36073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =