پەیوەندی ئێران بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر وەدرۆ خرایەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەر چەشنە پەیوەندییەکی ئێران بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێری ڕەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە کاردانەوە بە هەواڵەکان سەبارەت بە ڕووداوی شەوی ڕابردووی هەولێر و هەندێ دەنگۆی گوماناوی سەبارەت بەو هێرشە، وتی: بە توندی ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و هەوڵی گوماناوای بۆ پەیوەندی دانی ئێران بەم ڕووداوە ئیدانە دەکەین.

خەتیب زادە جەختی کرد: ئێران ، پاوەجێی و ئاسایشی عێراق وەک داوسێیەکی سەرەکی بە گرینگ دەزانێ و هەر چەشنە کردەوەیەک بۆ تێکدانی ئارامی لەم وڵاتە ڕەتدەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گوماناوی وەسف کردنی ئەم کردەوە رایگەیاند کە ئێران هیچ پەیوەندیەکی بەو هێرشەوە نییە و دەسەڵاتی دادی عێراقی بە زووترین کات ئەوانەی ئەم کردەوانە دەکەن بەرەو ڕووی یاسایان بکاتەوە.

News Code 36070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha