تورکیا 718 کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە دەستبەسەر کرد

پۆلیسی توركیا ڕۆژی ڕابردوو‌ 718 هاووڵاتی به‌ گومانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ده‌ستگیر كرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  پۆلیسی توركیا له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا كه‌ له‌ 40 (چل) شاری توركیا ئه‌نجامی داوه‌ 718  كه‌سی ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌نێویاندا سه‌ركرده‌كانی پارتە کوردییەکانی تورکیای تێدایه‌،.

 وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندووه:  له‌ كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ردا ده‌ستگیركراوه‌كاندا، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و به‌ڵگه‌نامه‌ و كه‌لوپه‌لی دیجیتاڵی گیراوه‌.

News Code 36063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =