ڕۆژەکانی ناو زیندان زۆر درێژن/ نادادپەروەری و تەنیایی ئازاردەرە

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە گفتوگۆیەکدا لە زیندان باس لە نادادپەروەری و تەنیاییەکانی خۆی دەکات.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پەکەکە لە ساڵی 2016 ەوە لە زیندانی ئەدیرنەیە. زمانی دایکی دەمیرتاش کوردی زازایە و لە زیندان زاراوەی کورمانجی لە هاوزیندانییەکانەوە فێر دەبێت. ئەو لە زیندان وێنە دەکێشێت، ڕۆمان دەنووسێت و هەندێک جاریش مۆسیقی کار دەکات.

ئۆرتۆغرۆل ماوی ئۆغڵوو ڕۆژنامەڤانی خەڵکی تورکیا گفتوگۆیەکی لەگەڵ دەمیرتاش ئەنجام داوە و لە ژمارەی فێڤریەی مانگنامەی ئۆت بڵاو بووەتەوە.

 سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕوانگەی خۆیی لە سەر نادادپەروەری بەو شێوە بەیان دەکات: ماف وەکوو چێوێکی تەڕ لە دەستی دەسەڵاتدارانە و نادادپەروەرییەکان هیچ پێوەندییەکان بە دادپەروەرییەوە نییە بەڵام جلی یاسایان لەبەر کردووە و ماف، گرینگترین ئەهرۆم لە دەستی دەسەڵاتدارانە و لە راستیدار یاریی پێدەکەن. نەک هەر لە تورکیا بەڵکوو لە هەموو جیهان وایە. تا کاتێکیش دەسەڵاتێکی دیمۆکراتیک پێک نەیێت ئەو سیستەمە ستەمکارانە درێژەی دەبێت.

بەردەوام هەواڵگەلێک لەسەر من بڵاو دەبێتەوە، تۆمەتگەلێک دەدرێتە پاڵ من منیش دەرفەرتی وەڵامدانەوەم هەر لە ئەو کاتەدا نییە، تەنانەت بەڕێوەبەران و کارناسانی پڕۆگرامەکان لە تەلەڤیزیۆن دەرفەتی وەڵامدانەوەی پارێزەرەکانم لە جیاتی من بە فەرمای ناناسن.

بۆ ئەوەی کە ژیانی کورتم بەفیڕۆ نەڕوات زۆر دەخوێنمەوە و دەنووسم و هەوڵ دەدەم کە لە ژیانی دەرەوە دانەبڕێم بەڵام هەندێک جار هەیە کە دوادەکەوم.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت کە من پێم وایە کە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دەکرێت و دەسەڵات دەکەوێتە دەستی لایەنێک بە هزری سیاسی جیاوازەوە. ئەو کاتەیە کە ئەگەری هەیە دادگایی کردنی دادپەروەرانە لەسەر من بەڕێوە بچێت.

News Code 36040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =