کوژرانی سەرکردەی داعش زانیاری گرینگی دەرخست

وتەبێژی دەزگای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزمی عێراق داکۆکی کرد: پاش کوژرانی ئەبوو یاسر عیساوی، زانیاری و بەڵگەی گرینگمان دەست کەوت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی میدل ئیست نیووز، سەباح ئەلنەعمان وتەبێژی دەزگای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزمی عێراق داکۆکی کرد: پاش کوژرانی ئەبوو یاسر عیساوی ئەم دەزگایە هەندێ زانیاری و بەڵگەی گرینگی دەست کەوتووە.

ئەلنەعمان وتی: شەڕ لە گەڵ داعش بۆتە شەڕی زانیاری و بە کوژرانی عیساوی زانیاری و بەڵگەی گرینگمان دەست کەوت. دەزگای بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم ساڵی پێشووی زایینی زیاتر لە 300 ئوپەراسیۆنی بەڕێوە بردووە کە لەوانەدا 200 تیرۆریست کوژران و زۆرتر لە 300 کەس قۆڵبەست کراون.

ناوبراو داکۆکی کرد: دەزگای بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم هەموو چالاکییەکانی خۆی بە هاوکاری لە گەڵ ئیتلاعاتی عێراق بەڕێوە دەبات.

28ی ژانویەی رابردوو سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە کوژرانی ئەبوو یاسر عیساوی سەرکردەی داعش هەواڵی دا.

News Code 36032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha