بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، جەبار ئەلمەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانا موسوڵمانەکان لە دیالە ڕایگەیاند: ئەمریکا ئاسایشی 10 هەزار داعشی لە سووریا دابین دەکات.
ئەو وتیشی: زیاتر لە 10 هەزار هێزی داعش لە ناوچەهایەکی دیاریکراو لە سووریا و لە نزیکی سنوورەکانی عێراق جێگیر بوون.
ئەلمەعمووری ڕوونی کردەوە: ئەمریکا بۆتە لەمپەرێک بۆ لەناوبردنی ئەم هێزانە و هێزەکانی داعش ئاسایشی سووریا و هەموو ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە. ئەم ناوچە بە هۆی بوونی داعش ئاسایشی نابێت و 70 لە سەدی ئوپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە عێراق بە هۆی بوونی هێزەکانی داعش لە عێراقە.
ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی داعش لە سنوورەکانی سووریا و عێراق دەپەڕنەوە و دەگەنە ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە. هەموو ڕۆژێ ئێمە بۆ بەرەنگاری لە داعش خوێن خەڵات دەکەین و هەموو جیهان دەبێ لە لێکەوتەکانی پشتیوانی ئەمریکا لە داعش ئاگادار ببنەوە.
بۆچوونی ئێوە