پەیامی چەواشەکارانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

سەرەڕای ڕاپۆرتی بەردەوام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک هەوڵی چەواشەکاری دژی ئێران دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامی نوێی خۆیدا لە تویتەر بە ئاماژە بە دەسپێکی چالاکی ڕابرت ماڵی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، نووسی: ڕابرت ماڵی دەسپێکێکی باشی لە وەزارەتی دەرەوە هەبووە. دیپلۆماسی بنەڕەتی باشتریم ڕێگا بۆ دڵنیا بوونەوە لە ئەو بابەتەیە کە ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی ڕاناگات.

بلینکن لە حاڵێکدا ئەو پەیامەی بڵاو کردەوە کە ڕاپۆرتی جیاواز و بەردەوام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە ڕاشکاوانە ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانی پشت ڕاست کردووەتەوە.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش سەرەڕای بەڵێن شکێنی لایەنە ڕۆژاواییەکان، ئێران هێشتاکە پابەندی ڕێککەوتنەکە بووە و بەس لە کاردانەوە بە بێ بەڵێنیی ڕۆژاواییەکان ئاستی بەڵێنەکانی خۆیی کەم کردووەتەوە.

News Code 36024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =