ئایەتۆڵا ڕەییسی: پێوەندییە ئابورییەکانی ئێران و عێراق دەبێ گەشە بکات

سەرۆکی دەزگای داد کەم کردنەوەی پێوەندی ئێران لە گەڵ وڵاتانیتری سیاسەتی ئەمریکییەکان زانی و وتی: ئەمڕۆ پێوەندی سیاسی و ئابووری باش لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەییسی لە دیدار لە گەڵ سەرۆک پەرلەمانی عێراق وتی: پێوەندی ئێران و عێراق پێوەندییەکی قووڵ، پتەو، ئایینی و ژیارییە کە زۆر کەس هەوڵیان دا ئەم پێوەندییانە تووشی کێشە بکەن بەڵام نەیانتوانی.

ئەو ویڕای ئاماژە بە هاوکارییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ داعش، زیادی کرد: ئەو هاوکارییانە نیشاندەری خواستی ئێران و عیراق بۆ باشترکردنی پیوەندییەکانە.

ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە بوونی ئەمریکا هێمنی و ئاسایش بۆ هیچ وڵاتێک دابین ناکات، وتی: ئاسایشی هەموو ناوچەیەک دەبێ لە لایەن خەڵک و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دابین بکرێت نەک ئەمریکا و وڵاتە بیانییەکان.

ئایەتۆڵا ڕەییسی داکۆکی کرد: پێوەندی لە گەڵ وڵاتە دراوسێیەکان ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و وڵاتە موسوڵمانەکان لە سەرووی ئەو سیاسەتە دان.

ئەو هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی عەرەبستان لە پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێراندا وتی: ئەمریکا بە پێک هێنانی ترس لە ئێران  بەدوای دابڕانی پێوەندی ئێران و دراوسێیەکانییە کەچی ئێران لە نێوان وڵاتانی شێعە و سونە جیاوازیەک دانانێت.

News Code 35992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =