بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو كۆبوونهوهكهدا بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و گەلی دۆست كرا، کە بەیەکەوە گرێدراون لە بوارەکانی كۆمەڵایەتی و ئایینی و رۆشنبیری و جوگرافی و هەر لەمیانی دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە.
جەخت لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەنییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە سەرجەم بوارەكاندا، بەتایبەتی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی و توانای زانستی و چالاککردنی رێككەوتننامەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا گرنگی ھەماھەنگی و ھاریکاریکردنی یەکدی لە ھەردوو بواری دادوەری و یاسایی، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی دۆست بکات.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختیكردەوە كە دەوڵەتانی ناوچەكە لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی مێژووییدان، بۆیە گرنگە گشت ھەوڵەکان یەکخرێن لە پێناو ھێنانەکایەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کێشەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیران و گرژییەكان و چەسپاندنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ھاوکات بەرھەم ساڵح دووپاتیکردەوە کە پاراستنی ئارامی و سەروەری عێراق دەبێتە سەکۆیەک بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ھێنانەدی بەرژەوەندییەكانی سەرجەم گەلانی ناوچەكە.
ئهوهشخراوهتهڕوو کە ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی سڵاو و رێزی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە گەل و دەوڵەتی عێراق، ھەروەھا پشتیوانی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ حكومەتی عێراق لە ھەواڵەکانی بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و چەسپاندنی پایەكانی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیانی عێراق بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییەکان.
بۆچوونی ئێوە