ژنانی مەترسیدار و ڕاسپاردەیی مەرگ

مێدیایەکی ئیسرائیلی لە ڕۆڵی نهێنی و مەترسیداری ژنانی سیخوڕی مووساد لە کردەوەی تیرۆریستی لە ماوەیەکی درێژدا باسی کرد و ئەوەی کە ئەو ژنانەی کە دەبنە ئەندامی مووساد، لە مێردەکانی خۆیان جودا دەبنەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕای یەوم، مێدیایەکی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕۆلی ژنان لە دەزگای سیخوڕی مووسادی ئیسرائیل باسی کرد.

کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا هێناویە: ڕۆڵی ژنان لە مووسادی ئیسرائیل کەمتر لە پیاوان لە ئەو سیستەمە نییە و هەندێک هەڵمەتیان بەتایبەتی لە ناو وڵاتانی عەرەبی بەناوبانگە.

ئەو میدیا ئیسرائیلییە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی کردووەتە سەر یەکیک لە ئەو ژنە سیخوڕانەی مووساد بە ناوی "یائیل" کە بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنە گرینگەکان لە بەیرووت بووە و ڕاپۆرتی دا کە ژنان لە مووساد کاری گرینگ و هەستیار و بنەڕەتی ئەنجام دەدەن.

کەناڵی 12ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە درێژەدا ڕایگەیاند: ڕۆڵی ژنان لە مووساد کەمتر لە پیاوان نییە بۆ نموونە " یوهدیت ناسیاهۆ" بەرپرسی بەشی گرینگی مووساد لە دەیەی شەستی زایینی بووە و "عەلیزا ماگن" جێگری سەرۆکی مووساد بووە.

ئەو مێدیا ئیسرائیلییە لە درێژەدا هێناویە: یەکێک لە ئەو ئەرکە گرینگانە کە سپێردراوەتە ژنە سیخوڕەکان تۆکمە کردنەوەی پێوەندیی نێوان ئیسرائیل و هەندێک وڵاتانی کەنداوی فارس بووە بە شێوەیەک کە یوسی کوهن سەرۆکی مووساد لە دیسەمبەری ڕابردوو ڕێزی لە هەشت ژنی ئەندامی مووساد گرت چونکوو ئەوان پێش لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین لە سێپتەمبەری ڕابردوو، ڕۆڵی گرینگیان گێڕا.

لە ڕاپۆرتی کەناڵی 12 ی ڕژێمی زایۆنی ئاماژە کراوەتە سەر ڕۆڵی ئەندامی مووساد لە تیرۆریی عەلی حەسەن سەلامە ناسراو بە ئەبو حەسەن و هاتووە کە "ئیریکا چمبرز" لە ژنانی ئەندامی مووساد کە بە ئامانجی تیرۆری ناوبراو چووبووە بەیرووت، ئەبو حەسەنی لە جوونی 1979  تیرۆر کرد.

ئەو مێدیا زایۆنییە لە درێژەدا هێناویە: وەرگرتنی کچان لە مووساد ئاسانتر لە ژنانی مێرددارە و ئەو ژنانە زۆربەی جار لە هاوژینەکەیان جودا دەبنەوە و رێژەی تەڵاق لە نێوان ژنانێک کە دەبنە ئەندامی مووساد لە سەرەوەیە؛ چونکوو بۆ ماوەیەکی درێژ هاوژین و منداڵەکانی خۆی بەجێ دەهێڵن و لە ماڵەوە نین.

News Code 35932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha