بنەماڵەی زیندانی کراوەکانی هەرێم بەهۆی ڕەخنە لە دەسەڵات دەستبەسەرن

ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە هەرێمی کوردستان، پارتیی بە دەستگیر کردنی بنەماڵەی زیندانی کراوەکانی هەرێم بە هۆی ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم تۆمەتبار کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سروە عەبدولواحید، لەو بارەوە وتی: پارتی دیمۆکرات، بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی کە چەند مانگی دوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوون بەهۆی ڕەخنە لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، دەستگیر کردووە.

سروە عەبدولواحید لەو بارەوە وتی: پارتی، لە خراپترین دیکتاتۆرەکانیش خراپترە.

شیاوی باسە لەم مانگانەی دوایی پارێزگای سلێمانی ناڕەزایەتیەکی بەربڵاوی دژی سیاسەتەکانی پارتی دەسەڵاتدار لە هەرێ بە خۆوە بینی کە لە ئەو ناڕەزایەتیانەدا ژمارەیەک کوژران و بریندار بوون و ژمارەیەکی بەربڵاویش دەستگیر کران.

News Code 35931

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =