بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی، سەرلەبەیانی یەکشەممە نۆزدەی ڕێبەندانی 99، زیادی کرد: ئێران تەنیا وڵاتێکە کە پێشینەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی هەیە.
نمەکی درێژەی دا: یەکێکلە ئەو بەڵێنگەلە کە دابوومانە خەڵک، دەسپێکی ڤاکسیناسیۆن پێش لە 22 ی ڕێبەندان بوو. ئێمە لێکۆڵینەوەی زۆرمان بۆ دەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەنجام دا و ڤاکسینی هەڵبژێردراوی ئێمە کۆڤەکس بوو.
ناوبراو زیادی کرد: 16 ملیۆن و 800 دۆز پێکوتەمان لە سندۆقی کۆڤەکس بەس نییە و بیرمان کردەوە لە ڕێگایەکی دیکەشەوە ڤاکسین دابین بکەین کە پێکوتەی ڕووسیمان هەڵبژارد.
ناوبراو راشیگەیاند: ڕۆژی سێشەممە 21 ی ڕێبەندانی 99 یەکەم گرووپ ڤاکسین دەکوتن. سەرەتا هێزەکانی بەشی تایبەت واتا ئای سی یو ڤاکسین دەکوتن و دواتر لە گرووپەکانی دیکە دەکوترێت.
بۆچوونی ئێوە