کۆڵبەرێکی 23 ساڵان لە بەرزاییەکانی بانە کەوتە خوارەوە

کۆڵبەرێکی 23 ساڵان لە بەرزاییەکانی گوندی نەنووری بانە کەوتە خوارەوە. گەرچی مانگی سوور لە ئوپەراسیۆنێکدا توانی لە بەفر و کڕێوە ڕزگاری بکات بەڵام بە توندی بریندار بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری جەماوەری مانگی سووری کوردستان لەم بارەوە وتی: لە ئوپەراسیۆنێکی 4 کاتژمێریدا ئەم کۆڵبەرە بریندارە کە لە بەرزاییەکانی گوندی نەنوور لێقەوما بوو، ڕزگار کرا.

پەیام جەلالی وتیشی: کاتژمێر 21 و 30 خولەکی شەوی ڕابردوو، پاش تەلەفونی خەڵک و هەواڵی کەوتنەخوارەوەی کۆڵبەرێکی 23 ساڵان لە بەرزاییەکانی گوندی نەنووری بانە، تیمێک لە ڕزگارکەرانی کوێستانی جەماوەری مانگی سووری بانە خێرا ئامادە و بۆ شوێنی ڕووداوەکە نێردران.

ئەو ڕایگەیاند: ئەم تیمە پاش 4 کاتژمێر هەوڵ دان، کۆڵبەری برینداریان ڕزگار کرد و پاسان لە کیوەکە هینایانە خوارەوە و بە هاوکاری ئورژانس بۆ نەخۆشخانە گواستیانەوە.

ئەم کۆڵبەرە پشتی شکاوە.

News Code 35907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha