دەستگیری گرووپێکی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان

ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی لە نزیک سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێران دەستگیر کران.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵکردنی ئاڵای داعش لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەید سادق لە پارێزگای سلێمانی بە ناوی بەردەرەش، هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیەی خستە پەلەقاژە. دەمێک لە ئەو ڕووداوە تێنەپەڕیبوو کە ئاڵایەکی دیکە لە هەمان گرووپی تیرۆریستی و لە نێوان شاری شارەزوور و دەربەندیخان هەڵکرا. ئاڵای سێهەم لە نزیک گوندی کانی سپی سەر بە شاری پێنجوێن هەڵکرا و بەهۆی چاندنی بۆمب لە ژێر ئەو ئاڵەیە، دوو هێزی ئەمنی ئەو شارەش بریندار بوون.

جووڵە ئاشکراکان لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە هاوکاری هێزەکانی شارەزوور، سەید سادق، هەڵەبجە و پێنجوێن هەوڵێکی زۆریان بۆ پووچەڵ کردنەوەی ئەوڵەکانی ئەو گرووپە دەست پێکرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، لەو پێوەندییەدا شانەیەکی نووستووی تیرۆریستەکانی داعشی دەستگیر کراون.

بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ژمارەیەک لە ئەو کەسانە کلە دەستگیر کراون پێشینەی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەیان هەیە و دوو ئەندامی عەرەبی ئەو شانەیەش لە هەڵەبجە دەستگیر کراون کە چەند ژنیش لە نێویاندا دەبینرێت.

ئەو فەرماندەییە لە بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کردووە کە لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە درێژەی هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا زانایری زیاتر لە سەر ئەو گرووپە، ئامانج و بەرنامەکانیان بڵاو دەکرێتەوە و جێی ئاماژەیە کە ئەو گرووپە زنجیرە تەقینەوەیەکیان لە بەرنامەدا هەبووە.

News Code 35904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =