کاتی دەستپێکی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا لە ئێران/تاران و مسکۆ ڤاکسێن بەرهەم دێنن

وتەبێژی ڕێکخراوی دەرمان و خۆراک، بە ئاماژە بە دەسپێکی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا دوای هاوردە کردنی یەکەم وەجبەی پێکوتەی ڕووسی بۆ ئێران لەو بارەوە هەندێک ڕوون کردنەوەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور، بە ئاماژە بە وردەکاری لەسەر دابەش کردنی یەکەم وەجبەی ڤاکسینی ڕووسی، وتی: یەکەم وەجبە بریتی لە چەند دە هەزار دۆز ڤاکسینی ڕووسی هاوردە کراوە کە تا کاتی ڕاگەیاندنی کومیتەی بەڕێوەبەرایەتی ڤاکسیناسیۆن، هیچ کوتانێک ئەنجام نادرێت.

بە وتەی ناوبراو، یەکەم وەجبەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو گرووپانەیە کە یەکمایەتیان پێ دەدرێت کە بریتین لە کادیری دەرمان و بەساڵاچووان و گیانبازان.

جهانپور ادامه داد: کار تزریق بعد از اعلام کمیته اجرایی واکسیناسیون که زیر نظر معاونت بهداشتی وزارت بهداشت قرار دارد، آغاز می‌شود.

جەهانپوور سەبارەت بە ڕێژەی هاوردە کردنی ڤاکسین لە ڕووسیاوە، وتی: ڕێککەوتنی کڕینی ڕاستەوخۆی ئێمە لە ڕووسیا دوو ملیۆن دۆز ڤاکسینە. بەڵام بە پێی ڕێککەوتننامەیەک کە واژۆ کراوە، بەرهەمی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ڕووسی لە بەرنامەماندایە.

ناوبراو زیادی کرد: بڕیارە لە ڕێگای کۆڤەکسەوە، 16.8 ملیۆن دۆز ڤاکسین هاوردە بکەین.

News Code 35889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =