"مانگ هەڵات" چاپ کرا

کۆمەڵە شیعری کوردی زاراوەی کەلهۆڕی "مانگ هەڵات" بەرهەمی خاتوو مەهوەش سولەیمانی ناسراو بە سۆزان چاپ کرا.

بە پێێ هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شیعری کوردی زاراوەی کەلهۆڕی "مانگ هەڵات" بەرهەمی خاتوو مەهوەش سولەێمانی ناسراو بە سۆزان چاپ کرا.

ئەم کتێبە لە لایەن بڵاوگەی مێهر و دڵی تارانەوە چاپ کرا و یەکەمین و تەنیا کتێبی زمانی کوردی لە شیوازی ڕەسەنایەتی وشەیە. بە وتەی نووسەر، لەم کتێبەدا لە نوێترین شێوازەکانی ئەدەبیاتی ئێران و جیهان کەڵکی وەرگرتووە و شیعری نوێ و کلاسیکی تێدایە.

پێشەکیەکی ئاکادێمیک و فەلسەفی بۆ کتێبەکە نووسراوە کە دەکرێ وەکوو سەرچاوەی کتێبە زانکۆییەکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

سولەیمانی لە دایک بووی 1354 لە شاری گیلان غەربە و خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرایە و چەندین وتاری لە بواری ئەدەبیات لە گۆڤارە ناسراوەکاندا چاپ کردووە. لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بۆ پاییز ئاوای عاشقانە، پەژارەیل کاڵ، هیوردەکەم، مێهبان، مانگ هەڵات.

News Code 35885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =