یەکەم وەجبەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیاوە هەناردەی ئێران کرا

کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: یەکەم وەجبەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕووسیاوە هەناردەی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵویزی ئێران لە فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕایگەیاند: یەکەم وەجبەی پێکوتەی ڕووسیایی کۆرۆنا ناسراو بە سپۆتنیک V لەلایەن فڕۆکەی کۆمپانیای ماهانەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەناردەی ئێران کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەجبەی دووهەمیش تا کۆتایی ئەم مانگە واتا ڕێبەندان و وەجبەی سێهەمیش تا 10ی ڕەشەممە هەناردەی تاران دەکرێت و ئەو ڕەوتە هەر دوو هەفتە جارێک و یەک مانگ جارێک درێژەی دەبێت.

شیاوی باسە کە ئێران شازدەیەمین وڵاتێکە کە ئەو ڤاکسینەی بە کارامەیی زیاتر لە 91 لە سەدەوە تۆمار کرد.

News Code 35879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =