بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێس ئێن ئێن، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە لە دوو ڕۆژدا سێ ئەندامی داعشیان لە وێزگەکانی پشکنینی کەرکووک دەستگیر کردووە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە ئەو تیرۆریستانە هەوڵی دزە بۆ ناو کەرکووکیان داوە و لە لێپرسینەوەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە خەریکی پلانڕێژی بۆ ئەنجانی هێرشی تیرۆریستی لە کەرکووک بوون.
کەسە دەستگیرکراوەکان لە پێشەوە بە پێی مادەی 4 ی یاسای دژە تیرۆری عێراق شوێنگیری دەکران.
سەرەڕات ڕاگەیاندنی کۆتایی داعش لە عێراق لە ساڵی 2017، بەڵام جموجۆڵی پاشماوەکانی ئەو گرووپە لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە هەر ماوە و هێرشەکانیان بە شێوەی بەردەوام دەبێتە هۆی قوربانی بوونی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە.
بۆچوونی ئێوە