بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید حەسەن حسەینی وتی: پاش لێکدانەوەی دۆسیەی بەندکراوان، 52 کەس لە بەندکراوان شیاوی ڕزگاری ناسێندران و دەگەڕێنەوە بۆ ناو بنەماڵەکانیان.
ئەو بە بەندکراوە ڕزگاربووەکانی وت: ئێوە دەبێ بایەخی ئەم ڕزگاربوونە بزانن و بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا.
حوجەتولئیسلام حسەینی لە درێژەشدا ڕیگەیاند: لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ 23 هەزار و 703 دۆسیە بۆ دادگا و شۆرای چارەسەر کردنی کێشەکان نێردراوە کە 24 هەزار و 311 ژمارەیان کۆتایی پێ هاتووە و حوکمیان لە سەر دراوە.
سەرۆکی دەزگای دادی کوردستان لە درێژەی سەردانی ناوەندی فێرکاری و کاردەرمانی کامیاران مەبەست لەم سەردانەی، جێبەجێ کردنی سیاسەتی کەم کردنەوەی بەندکران و هەروەها لێکدانەوەی دۆسیەی بەندکراوان ڕاگەیاند.
لە درێژەشدا لە بەشە جۆربەجۆرەکانی بەندیخانەی کامیاران چاوپێکەوتنی کرد و لە نزیکەوە کێشەکان و خواستەکانی ئەوانی بیست.
بۆچوونی ئێوە