فواد حسێن گەیشتە تاران

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ گفتگۆکردن لەبارەی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ردوو وڵات گەیشتە تارانی پایتەخت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, کەمێک پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە سەردانێک گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران.

فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بەیانی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای عێراق سه‌ردانی تارانی کرد و گفتگۆ لە سەر  چه‌ند پرسێكی سیاسی و ئاسایش و بازرگانی نێوانیان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ  محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری دره‌وه‌ی ئێران یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامدەده‌ن و پرسه‌ هاوبه‌شكانی نێوان تاوتوێده‌كه‌ن. 

 بریاره‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران كۆببێته‌وه‌ و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكرێت. 

News Code 35863

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha