دامەزراندنی سانتریفیۆژی نوێ لە نەتەنز و فۆردۆ

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی وڵاتمان لە ویەن لە دامەزراندنی سانتریفیۆژی نوێ لە نەتەنز و فۆردۆ هەواڵی دا.

بە پێێ هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەنگ و رەنگ، کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاژانسی نوێنەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری ڕایگەیاند: وێڕای دەسخۆشی لە بیرمەندانی ناڤۆکی وڵاتەکەمان، دوو زنجیرەی 238 دانەیی لە سانتریفیوژوکانی ئای.ئار.شەش بە دەفرایەتی چوار ئەوەندەی جۆری ئای. ئار. یەک بە سەرکەوتوویی لە نەتەنز دامەزرا.

ئەو وتیشی: هەروەها دامەزراندنی دوو زنجیرە سانتریفیوژی ئای. ئار. شەش لە فۆردۆ دەستی پێ کردووە.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی وڵاتمان لە ویەن داکۆکی کرد: دامەزراندنی زیاتری سانتریفیوژی نوێ بەڕێوەیە. ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی هێشتا دەتوانێ ڕاستییەکان هەڵسەنگێنێت و لە پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە ئاگادارە.

News Code 35856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =