جێگری سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی کوردستان دەکات/ چەند پڕۆژە دەکرێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی پارێزگای کوردستان لە سەفەری محەمەد باقر نەوبەخت جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵات بۆ کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسڕۆڵاهی زادە بە ئاماژە بەوەی کە جێگری سەرۆک کۆمار لە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنشەمە و هاوکات لە گەڵ دەیەی فەجر بۆ کوردستان سەفەر دەکات، وتی: ئەمە شەشەمین سەفەری نەوبەخت بۆ کوردستانە و ئەمجارە ماوەی دوو ڕۆژ دەبێتە میوانی کوردستان.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە چەند کەس لە بەرپرسانی باڵای هەندێ وەزارەتخانە و ڕێکخراوەکان هاوڕێ لە گەڵ نەوبەخت دێن بۆ کوردستان، وتیشی: کەڵک وەرگرتن لە 3400 یەکەی ماڵی خەسارلێکەوتووانی سیڵاو لە گوندەکانی پارێزگا یەکەم بەرنامەی سەفەری نەوبەخت بۆ پارێزگایە.

نەسڕۆڵاهی زادە هەروەها پرۆژەی گواستنەوەی ئاو لە بەربەندی ئازاد بۆ پاڵاوگەی سنە کە خواستی گرینگی خەڵکە و سەرۆک کۆمار داکۆکیان کردە سەری، وەکوو یەکێکیتر لەو پرۆژانە ناو برد کە بە بەشدار بوونی جێگری سەرۆک کۆمار دەست پێ دەکات.

ناوبراو هەروەها کەڵک وەرگرتن لە پارکی کووچکە ڕەشی سنە و پیادەڕێگای فیردەوسی سنە و پلاک کوتانی سنە وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا لە ڕیزی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ لە ریزی دیکەی بەرنامەکانی ئەم سەفەرە دایە.

ئەو دانیشتن لە گەڵ نوێنەرانی پارێزگا لە پەرلەمان، دانیشتنی شەورای بەرنامە داڕشتن و گەشەی پارێزگا، بەشداری لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان، چاوپێکەوتن لە قۆناغەکانی بەرهەم هێنانی فیلمی مێژوویی سنجەرخان، چاوپێکەوتن لە پرۆژەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە لە دیکەی بەرنامەکانی ئەم سەفەرەیە.

News Code 35844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =