هۆشداریی ئێران بە ئەو وڵاتانە کە تیرۆریزم لە عێراق و سووریا دەبووژێننەوە

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئێران بە هێزەوە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق پاڵپشتی دەکات و بە ئەو وڵاتانەش کە بەدوای بووژانەوەی تیرۆریزم لە عێراق و سووریان، هۆشداریی دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە دیدار لەگەڵ هنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق وێرای جەخت لەسەر پێوەندیی قووڵ و ستراتیژیکی نێوان ئەو دوو وڵاتە، وتی: پێوەندییەکانی تاران و بەغدا بەردەوام دۆستانە و ڕوو لە گەشەیە.

ناوبراو وتیشی: هەندێک وڵات لەوانە ئەمریکا و عەرەبستان بۆ بەکارهێنانی سیستماتیکی تیرۆریزم و ئاڵۆز کردنی عێراق و ناوچەکە هەوڵ دەدەن.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەرەنج بە پێگەی گرینگی مەرجەعیەت و پاڵپشتی لە ڕەوتی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەرفەتێکی گرینگ بۆ هەموو عێراقییەکان هێنایە ئەژمار.

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی، بە ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی کۆشکی سپی، زیادی کرد: ئەمریکا ئەبێ لە هەڵسوکەتی دووفاقەیی لە یاریی سیاسی-ئەمنیەتی و بەهێز کردنەوەی تیرۆریزم دەست هەڵبگرێت.

ناوبراو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق پاڵپشتی دەکات و ئێمە ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی ئێران دەزانین و بە ئەو لایەنانەش کە بەدوای بووژانەوەی تیرۆریزم لە عێراق، سووریا و ناوچەکەن، هۆشدایی دەدەین.

هنیس پلاسخارتیش لە ئەو دیدارەدا، وتی: ڕیشەی تیرۆریزم ئەبێ لەناو بچێت بە شکستی سەربازی داعش ناتوانین هیوادار بین کە بنەڕەتی ئەوان لەناو چووبێت.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق لە دۆخێکدایە کە دەتوانێت بۆ خۆی بڕیار بدات و بە چارەسەری کێشەکان، هەڵبژاردنەکان بەڕێوە ببات.

News Code 35837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =