کتێبی "بەرەوپێش چوونی چل ساڵە" سەبارەت بە شۆڕسی ئیسلامی  ئێران بڵاو کرایەوە

دوو نووسەری فارس هەموو دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامیان لە کتێبێکدا لە ژێرناوی " بەرەوپێش چوونی چل ساڵە" کۆ کردووەتەوە و لە چاپیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو نووسەری ئێرانی بە ناوەکانی سەید محەمەد حسێن ڕاجی و سەید محەمەد ڕەزا خاتەمی لە کتێبێکدا هەموو دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامیان لە ماوەی ئەم چل ساڵەدا کۆ کردووەتەوە و لە چاپیان داوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ئەو کتێبە دەڵێت کە بە نووسینی ئەو کتێبە دڵی منتان شاد کردەوە.

هەروەها سەید حەسەن نەسروڵڵا ماوەیەک لەمەوپێش لە لێدوانێکدا ئەو کتێبەی بە دەستەوە بوو و بە خوێندنەوەی ئاماژەی دەکردە سەر دەستکەوتەکانی شۆرشی ئیسلامی ئێران.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بەم کتێبە ڕەزامەندی دەربریبوو.

پێشكەوتن و دەستکەوتەکانی ئێران لە چل ساڵی رابردوو بە پێێ ئامارە نێودەوڵەتییەکان نیشانەی سەرکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای هەموو کێشە و کەموکۆڕییەکانە. بۆ ئاشنایی زیاتر لەگەڵ دەستکەوتەکانی گەلی موسڵمانی ئێران، کتێبێک لەژێرناوی " بەرەوپێش چوونی چل ساڵە"، کە ئەنجامی هەوڵی نزیک بە 70 کەس لە هەڵکەوتەکانی بواری زانکۆیی و خوێندنەوەی زیاتر لە 17 هەزار کاتژمێرە، لە لایەن بڵاوگەی ئاستانی قودسی ڕەزەوی بڵاو کرایەوە و خرایە بەردەستی هۆگرانەوە.
ڕادەی دەستخستنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجگەلێک وەکوو دادپەروەری، سەربەخۆیی، مەعنەویەت، ئازادی، کەرامەتی ژن، خەڵک سالاری ئایینی، گەشە کردنی خۆشبژێوی گشتی و ... بە بەکارهێنانی نزیکترین و باشترین پێوەری نێودەوڵەتی لێک دراوەتەوە. خاڵی جێی سەرەنج سەبارەت بە ئەو کتێبە ئەوەیە کە هەموو بەڵگەکان بە پێی جێ باوەڕترین سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان وەکوو دەیتا هەواڵگرییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بانکی جیهانی، ڕێکخراوی جیهانی دەرمان و کشتوکاڵی، ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، نووسینگەی بەرنامەی گەشەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ... کۆ کراوەتەوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، کتێبی "بەرەوپێش چوونی چل ساڵە" لە 320 پەڕە کۆ کراوەتەوە و بریتیە لە 9 بەش(سەرەبەخۆیی، گەشەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، پەرەی ئاشیشێ گشتی، عزەت و دەسەڵات، پێشکەوتنی ژێرخانی، پێشکەوتنی پیشەیی، پێشکەوتن لە مەعنەویەت، کەرماەتی ژن، ئازادی و خەڵک سالاری) ە کە لە درێژەدا بە کورتی ئاماژە دەکرێتە سەر هەر بەشێک .
بەشی یەکەم: سەربەخۆیی(لە پێوەندییەکانی سەردەمی پاڵەویی تا سەربەخۆیی ئێرانی ئیسلامی، سەربەخۆیی لە وڵاتانی جیهان)
بەشی دووهەم: گەشەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی(نایەکسانی، هەژاری)
بەشی سێهەم: گەشەی ئاسایشی گشتی(ئاسایشێ خۆراک، پەروەردەی لەبار، تەندروستی، دەستخستنی ئاو، دەستخستنی کارەبا، دەستخستنی سووتەمەنی، دەستخستنی ئامێری پێوەندی، پێوەری گەشەی مرۆیی)
بەشی چوارەم: عزەت و دەسەڵات( دەسەڵاتی ئاسایش، دەسەلاتی سەربازی، دەسەڵاتی ناوچەیی)
بەشی پێنجەم: پێشکەوتنی ژێرخانی( بواری گواستنەوە، زانست و تەکنۆلۆژیا)
بەشی شەشەم: پێشکەوتنی پیشەیی(وزە، پیشە)
بەشی حەوتەم: پێشکەوتن لە مەعنەویەت(مەعنەویەت لە سەردەمی پاڵەویی، مەعنەویەت لە کۆماری ئیسلامی، کاریگەری کۆماری ئیسلامی لەسەر مەعنەویەتی جیهان، قەیرانی مەعنەویەت لە ڕۆژاوا

بەشی هەشتەم: کەرامەتی ژن (ژن لە ڕوانگەی بەرپرسانی ئێران، لێکدانەوەی دۆخی ژنان، کەرامەتی ژن لە ڕۆژاوا
بەشی نۆهەم: ئازادی و خەڵک سالاری(ئازادی و خەڵک سالاری، ئازادی و خەڵک سالاری لە شۆڕشی ئیسلامی، ڕەخنە لەسەر پێوەرەکانی ئازادی لە ڕۆژاوا)

News Code 35833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =