ئەمریکا دەیەوێ چالاکی سەربازی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زۆرتر کاتەوە

ماڵپەڕی ئینتێلیجێنس ئانلاین ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێ ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی خۆی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە و بنکە سەربازییەکانی خۆی لەو ناوچە گەشە پێ بدات.

بە پێی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئینتێلیجێنس ئانلاین ڕایگەیاندووە واشینتن پاش زیاد کردنەوەی هێرشەکان بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لەوێیە، خەریکی لێکدانەوەی بژاردەکانە بۆ ئەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بگوازێتەوە و بنکە سەربازییەکانی خۆی لەو ناوچە زیاتر بکاتەوە.

ئینتێلیجێنس ئانلاین بە ئاماژە بە گەشەی قونسوولخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، نووسیویە ئەم شوێنە دەتوانێ ببێتە شوێنی مانەوەی بەشێک لە سەربازەکان. کار و ڕەوتی بنیات نانی قونسوولخانەی ئەمریکا لە هەولێر تا ئێستا 600 میلیۆن دۆلار تێچووی بووە و دەبێتە گەورەترین  قونسوولخانەی ئەمریکا لە جیهان و پێش بینی کراوە کە کاروباری ساز کردنی لە ساڵی 2022دا کۆتایی پێ بێت و بکرێتەوە.

ئەمریکا بنکەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

ئەم ماڵپەڕە هەروەها پێش بینی کردووە کە ڕەنگە ئەمریکا بنکەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان ساز بکات یان بنکەکانی خۆی گەشە پێ بدات. هەر بۆیە چالاکییەکان بۆ گەشەپێدانی بنکەی حەریر لە 70 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر درێژەی هەیە و پێنتاگۆن دەیەوێ بەشێک ل هێزەکانی خۆی لە بنکەی سۆران سەقامگیر بکات.

بە پێی هەواڵی ئینتێلیجێنس ئانلاین، ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی کە لە ساڵی 2020 لە پێنج بنکە لە عێراق چووەتە دەرەوە و ژمارەی هێزەکانی خۆی کەم کردۆتەوە بەڵام واشینتن دەیەوێ بەشداری خۆی لە هەرێمی کوردستان ڕابگرێت و تەنانەت گەشەی پێ بدات.

ئەم ماڵپەڕە هەروەها نووسیویە ژمارەیەک لە ڕێبەرانی عێراقی پێشوازی لە بەشداری زیاتری ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ وێنە نەچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمیش خوازیاری ئەوەیە چونکوو دەبێتە هۆی زیاد بوونەوەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بەو ناوچە.

News Code 35827

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =