کتێبی "کوڕە ڕاوچی" لە نووسینی دکتۆر ڕەزا مەوزوونی لە چاپ درا

ئەفسانەی کوردی کوڕە ڕاوچی لە نووسینی دکتۆر ڕەزا مەوزوونی نووسەر و لێکۆڵەری کرماشانی لە کتێبە چیرۆکێکی جواندا بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەفسانەی کوردی کوڕە ڕاوچی لە نووسینی دکتۆر ڕەزا مەوزوونی نووسەر و لێکۆڵەری کرماشانی لە کتێبە چیرۆکێکی جواندا بڵاو کرایەوە،ئەو چیرۆکە لە بیر و بڕوای لەمێژینەی خەڵکی کورد بەتایبەتی لە ناوچەی کرماشان و ئیلامدا هەبووە.

بە پێی ئەو چیرۆکە کوڕە ڕاوچی لە زستانێکی سەخت دەچێتە کێو و بە دانانی بەردێکی گەورە لەسەر شانەکانی و ڕێپوانی لە سەرمای زستان و گیرسانی خوێنی ڕزگاری دەبێت و لە کۆتاییدا بە فڕێ دانی ئەو بەردە لەسەر زەوی، زستانی دەکوژێت و بەهار لە خەو ڕادەچڵەکێنێت.

ئەو ئەفسانە کۆنە لە کتێبێکی 40 لاپەڕەیی و لە نووسینی ڕەزا مەوزوونی و وێنەکێشانی خاتوو میترا عەبدوڵڵاهی لەلایەن بڵاوگەی مەدرەسەوە بۆ منداڵان و مێرمنداڵان بڵاو کراوەتەوە.

News Code 35819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =