ئەو تایبەتمەندیانەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە ڕۆژاواییەکانی نیگەران کردووە کامەیە

بەردەوام ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆچی ڕۆژاواییەکان کە ئەزموونی چەندین شۆڕش لە ئەورووپا، ڕووسیا و ئەمریکایان هەبووە ئەبێ نیگەرانی شۆڕش لە ئیران بن؟ ئەوە کامە تایبەتمەندی شۆڕشی ئێرانە کە ئەوانی نیگەران کردووە؟.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەمڕۆ چل و دوو ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سی ساڵ لە کۆچی دوایی ڕێبەرەکەی تێدەپەڕێت. شۆڕشێک کە پێناسەکەی سەرتر لە جوگرافیای سیاسی و سنوورە ناوخۆییەکانی بوو. هەر بۆیە ژمارەیەکی لەڕادەبەدەر پیلان و سیناریۆی بەرنامەڕێزی کراو دژی شۆڕشی ئێران بەهۆی نیگەرانی لە کاریگەریی لە سەر ڕەوتی ڕووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە، داڕێژرا.

شۆڕشی ئێران بە سنوورە ناوخۆییەکان سنووردار نەبووەوە و ئەو بابەتە لە تیئۆری و بەرنامە شۆڕشگێڕانەکانی ئیمام خومەینیش بە باشی دەبینرا. بابەتی قودس سەرەکی ترین بابەتی دیاری کەری تیئۆری بەرخۆدانی ئیمام خومەینی وەکوو نمانەی هەموو هەڵوێستە سیاسییەکانی هاتە ئاراوە. ئەو بابەتە پێگەیەکی سەرەکیی لە تیۆری و هەروەها شەڕی کردەیی ئیمام پێش لە شۆڕش و دوای شۆڕشیش هەبوو.

شۆرشی ئیسلامی ئێران، ناوچەکە و بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین دوای 40 ساڵ

دوو ساڵ لەمەوپێش بوو کە جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتبووی کە شۆڕشی ئێران 40 ساڵەیی خۆی نابینێت. ئاڵبەت ئاوەها قسەگەلێک پێشتریش لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە هاتبووە ئاراوە. ئێمە هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا خوومان گرتووە بە ئاوەها ڕستەگەلێک کە شۆڕشی ئێران دوایین ساڵی خۆی تێدەپەڕێنێت و لە ئەو کاتەوە تا ئێستا 42 ساڵ تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆکە شۆڕشی ئیسلامی ئێران چل و دووهەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی خۆی لە حاڵێکدا پیرۆز دەکات کە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و جیهان لە دۆخێکی جیاواز و هەستیار بەڵام بە هەمان تایبەتمەندیی سیناریۆوە دووپاتەکان بەسەر دەبات.

کامە تایبەتمەندییەکانی شۆڕش بۆ ڕۆژاوا هۆی نیگەرانییە؟

بەردەوام ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە بۆچی ڕۆژاواییەکان کە ئەزموونی چەندین شۆڕش لە ئەورووپا، ڕووسیا و ئەمریکایان هەبووە ئەبێ نیگەرانی شۆڕش لە ئیران بن؟ ئەوە کامە تایبەتمەندی شۆڕشی ئێرانە کە ئەوانی نیگەران کردووە؟ بێ گومان وەڵامی سەرەکی لە تایبەتمەندی ئیسلامی بوون، ئایدۆلۆژی و بێ سنووری ئەو شۆرشەیە. شۆڕشێک کە ئەگەرچی خواستە سیاسی و ئابوورییەکانی داوا دەکرد بەڵام بنەمای پێکهێنانی لەسەر هزرێک دانرابوو کە ڕێگاچارەی ئازادی نەتەوەکانی ناوچەکە و جیهانی لە ئازادی لە هزرە ئیستعمارییەکانی ڕۆژاوا و ئیسرائیل دەدیەوە.

داکۆکی لە سەر ئەو بنەما و هەوڵدان بۆی لە خۆیدا دەبووە هۆی گەشەی ئابووری و سیاسی نەتەوەکانی ناوچەکە. بە واتایەکی دیکە بابەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕۆژاوا زیاتر لە سەر ڕوانگەی بەرژەوەندی نەتەوەیی جەختی دەکرد و ئەو ڕوانگەیەی بەهێزتر دەکردەوە کە شۆڕشی ئێران بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئیسلامی لە درێژەی بەهێز کردنەوەی دوو چەمک دەزانی، نەک دوو چەمکی دژ بەیەک.

کاتێک کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرکەوت، وڵاتانی عەرەبی و هەندێک گرووپە فەلەستینییەکان بۆ داخستنی دۆسیەی فەلەستین لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتبوون. بێ هیوایی بەهۆی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی عەرەب بەرانبەر ئیسرائیل لە شەڕە جیاوازەکان بەتایبەتی شەڕی شەش ڕۆژە و شەڕی 1937 و داگیر کردنی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی بووە هۆی ئەوەی کە کەشێکی سارد و بێ هێوایی بەسەر هەموو وڵات و نەتەوە عەرەبەکان زاڵ بێت.

کاریگەریی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەر بزاڤە ئیسلامییەکانی ناوچەکە

سەرکەوتنی شۆرشی ئێران ڕێگایەکی نوێی بە پاشگری ئیسلامی و بە پێی بنەمای ئایینی پێک هێنا کە ڕێگری کرد لە بەدی هاتنی ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا هەمبەر فەلەستین و ناوچەکە.لە ئەم کاتەدا و بە بەکارهێنانی ئەو ئەندێشە، بزووتنەوەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی وەکوو حەماس و جەهادی ئیسلامی پێک هاتن.

گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان لە ناوچەکە گەییشتنە ئەو ئەنجامە کە ئیسلامی کردەیی و سیاسی کارامەیی زیاتری لەچاو ئیسلامێکی بێ ئامانجی ئەمریکی دەبێت کە ڕەوتی شەڕی ناوەتە لاوە پشت بەستن بە چەمکگەلێکی ئێتنیکی و نەتەوەیی بە بێ لەبەرچاو گرتنی روانگە و شوناسی ئیسلامی ناتوانێت دەردی نەتەوە ئیسلامییەکان ساڕێژ بکات.

جەختی شۆڕشی ئێران لەسەر شەڕ دژی ئیسرائیل کە نمانەی کردەیی لە داخستنی باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئێران و کردنەوەی باڵوێزخانەی فەلەستین بوو، لە پاڵ روانگەی پاڵپشتی کردن لە نەتەوەکانی ناوچە بووە هۆی ئەوەی کە سەرجەم ڕێگا و ئامێرەکانی پیلان، گەمارۆ، شەڕی ئابووری، ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەو بیرە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بگیردرێتە بەر.

لە ئەو چل ساڵەدا هەموو ئەو ڕێگایانەی کە ئەمریکا دەیتوانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بیگرێتە بەر، گرتیە پێش تا ئەو جێگایەی کە بە قسەی بەرپرسانی خودی ئەمریکا، ئەگەر ئاوەها گەمارۆ و شەڕێک دژی ئەمریکا بگیردرایتە پێش، ئەمڕۆ شتێک بە ناوی ئەمریکا بوونی نەبوو.

News Code 35815

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =