بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژان کەریمی یەکەم ژنی کوردستانییە کە بە وەرگرتنی بەڵگەی ڕاهێنەری لە شەش ڕشتەی وەرزشیدا، توانی ببێتە خاوەن بەڵگەنامەی سەرەتایی بادیگاردیی لە کوردستان.
ڕۆژان لە ١٢ ساڵییەوە چالاکی وەرزشی خۆی دەست پێ کردووە و لە شەش لقی وەرزشیی وەکوو ڕاهێنانی جەستەیی، کاراتە، ژیمناستیک، تیروکەوان، شمشێر و لەش جوانی چالاک بووە و لە تەمەنی 37 ساڵاندا وەکوو یەکەم ژنی کوردستانی بەڵگەنامەی بادیگاردی پێ بەخشراوە.
ئەم ژنە وەرزشوانە لە دیمانەیەک لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس, ڕەخنە لە ڕێکخراوەی وەرزش و لاوان بە هۆی پشتیوانی نەکردن لە وەرزشوانان دەگرێت و دەڵێت: وەرزشوانان کێشەی زۆریان هەیە بەڵام بەداخەوە کەس لەبەرچاویان ناگرێت و لەم ڕۆژانەی کە کۆرۆنا هەموو شتێکی گۆڕیوە، ئێمە بێکار ماوینەتەوە و هیچ ڕێکخراوەیەک پشتیوانیمان لێ ناکات.
کەریمی ئەوەشی وتووە کە لە گەڵ ژمارەیەک هاوڕێی خۆیدا توانیویانە لیژنەی شمشێروانیی کوردستان دووبارە چالاک بکەنەوە و لە ئاستی ئێران دا سەرکە تن وەدەست بێنن.
بۆچوونی ئێوە