پەرەستارێکی پیرانشاری بووە یەکەم شەهیدی تەندروستی ئەو شارە

بەرپرسی تەندروستی و دەرمانی پیرانشار لە شەهادەتی یەکەم پارێزەری تەندروستی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی شاری پیرانشار، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: بەداخەەوە لە درێژەی ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەول بۆ باشتر بوونی دۆخی کۆمەڵگای شاری پیرانشار یەکەم شەهید تەندروستی لە ئەو شارە پێشکەش کرا.

ناوبراو زیادی کرد: ڕەحیم محەمەدی، پەرەستاری بەشی قەرەنیتینەی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی پیرانشار بوو کە چەند ڕۆژ پێش لە ڕێگای خزمەت بە نەخۆشە کۆرۆناییەکان شەهید بوو و تەرمی ئەو شەهیدە ئەمڕۆ شەممە بە ئامادە بوونی چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا بەخاک سپێردرا.

کاسیان زادە، لە دریژەدا وێڕای ڕەت کردنەوەی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕدراو لە شاری پیرانشار، وتی: بەختەوەرانە ڕەوتی کەم بوونەوەی پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ئەو شارەهەر درێژەی هەیە و هەبوونی ڤایرۆسی گۆڕدراو لە پیرانشار درۆیە.

News Code 35808

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =