بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگار سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پڕۆسەی لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پشتیوانی لە پڕۆژەی لامەرکەزیەتی ئیداری لە هەرێمی کوردستان دەکەین، کە مەبەست لێی کەمبونەوەی رۆتین و زیاتربونی خزمەتگوزارییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەحاڵەتی جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتدا دەزگاکانی بەڕێوەبردن "هەست دەکەن کە بەشێکن لە سیستەمی بەڕێوەبردن لەم وڵاتە" و هەر بۆیەش لە کارنامەی حکومەتی هەرێمیش ئەوە جێگریکراوە و هەر سێ لایەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەتیش جەخت لەسەر سیستەمی لامەرکەزی دەکەنەوە، "ئۆمێد دەکەین کە لە ماوەی ئایندەدا ئەو دۆسیەیە باشتر بچێتە پێشەوە".
ماوەی چەند ساڵێک پرسی لامەرکەزیەت لە سلێمانی تاوتوێ دەکرێت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لیژنەیەکی بۆ ئەو بابەتە پێکهێناوە، لە ئێستادا هەریەکە لە پارتی، یەکێتی و گۆڕان دەڵێن، پڕۆژەیەکیان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی سیستمەکە لە وادەیەکی دیارکراودا جێبەجێ بکرێت.
بۆچوونی ئێوە