بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عهلى حهمهساڵح ئهندامى پهرلهمانى هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتێكى وردى لهوبارهیهوه بڵاوكردۆتهوهو نوسیویهتى:"یەک ملیار دۆلار لەنێوان مورتەزاو ڕیۆمۆند ڕەحمەدا، مورتەزا لاخانی، بەڕەگەز پاکستانیە و ساڵی ٢٠٠٠ دێتە عێراق و لەپرۆسەی نەوت بەرامبەر بەخۆراکدا لەگەڵ عودەی سەدام حسێن کاردەکات".
ئهو پهرلهمانتاره لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى:"ساڵی ٢٠٠٨ هاتۆته نێو دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئاشتی ھەورامی ڕۆڵێکی زۆریان ھەبوو لەوەی باوهڕ بە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان بکەن سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت.
تۆڕێکی نادیاری نافەرمی نەوتی هەرێم دەفرۆشت
وتیشی: ئاشتی ھەورامی ساڵی ٢٠١٤ بەفەرمی لێکۆڵینەوەیەک دەداتە ئەنجومەنی وەزیرانو سەرۆکایەتی ھەرێمو دەڵێ: لەکۆتایی ٢٠١٥دا بەرھەمی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە یەک ملیۆنو ٦٠ ھەزار، بەڵام تائێستا نەگەیشتوەتە ٥٠٠ ھەزار".
ئهوهشى وت:"بڕیاری فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ درا، مورتەزا لاخانی سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوتی کوردستانو ڕێکخستنی کەشتیی نەوتی دەکات".
باسى لهوهشكردووه کە فاینانشاڵ تایمز دەڵێ:"تۆڕێکی نادیاری نافەرمی کە یەکێکیان مورتەزایە، سەدان ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان بەشێوەی پێشەکی دەفرۆشێت".
لهبهشێكى دیكهى ڕاپۆرتهكهدا ئهوهش هاتوه ((سەرەتای فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ، فرۆشتنی سەدان ملیۆن بەرمیلی ساڵانی ئایندە بوو بەشێوەی نافەرمیو لەلایەن دەڵاڵێکی گوماناویو بەنرخێکی ھەرزان کە نزیکەی ١٢ دۆلار کەمتر لەنرخی برێنت)).
باسى مورتهزاى كردووه و دهڵێت:"دیوی یەکەمی مورتەزا ڕون بوو، موچەیەکی یەک ملیۆن دۆلار لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان ھەبوو، دواتر لەگەڵ ھاتنی قەیرانی داراییدا موچەکەی کەمیکرد بۆ ٢٥٠ ھەزار دۆلار (٢٥ دەفتەر)".
ههروهك عهلى حهمهساڵح دهڵێت:"دیوی دوەمی مورتەزا، ئهوهبوه یەک ملیار دۆلار (سەد ھەزار دەفتەر دۆلار) لەبانکی دەریای ناوەڕاستی لوبنان بلۆک دەکرێت بەناوی موەرتەزایە کۆمپانیاکەی لاخانیو مێد بانکی لوبنانی کێشە کەوتە نێوانیان دوای یٔەوەی کۆمپانیاکەی لاخانی (IMMS Ltd) بڕی ملیارێک دۆلاری بۆ ماوە 3 ساڵ خستە بانکە لوبنانیەکە بەسودی ساڵانەی 10%".
ئهوهشى ئاشكراكردوه، "لاخانی ویستی پارەکە لەبانکە لوبنانیەکە ڕابکشێتەوە، بەڵام بانکەکە پارەکەی بلۆک کرد، ئەمەش بوە کۆتاییهاتنی پەیوەندی هەردولایەنو هەڵوەشاندنەوە چەندین هەژماری پەیوەندیدار، دواتریش دەرکەوت کۆمپانیای IMMS Ltd بەتەواوەتی خاوەندارێتی بۆ مورتەزا لاخانی دەگەڕێتەوەو هیچ کەسێکی دیکە پشکی تیا نییه، لەگەڵ بلۆکبونی ئەو پارانەش حکومەتی هەرێم توشی گرفتی دارایی بوو".
باسى ئهوهشیكردوه، "کەسێکی دیکە بەناوی ڕیۆمۆند ڕەحمە، بزنسمانێکی لوبنانیەو دۆستێ بەشێک لەبەرپرسانی کوردە، بەپێی سایتی بلمومبێرگ ئەندامی بۆردی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمە، سکاڵا تۆماردەکاتو دەڵێت: ئەم پارە ھی منه".
بەوتەی بەرپرسانی لوبنانیش ئەم پارەیە ڕەشەو بلۆک کراوەو لەھەرێمی کوردستانەوە ھاتوە! ڕیمۆند ڕەحمە بۆی نییە سکاڵای لەسەر تۆماربکات.
روسنەفتو ٨٠٠ ملیۆن دۆلار لەژمارە حسابی لاخانی
ئهو پهرلهمانتاره نوسیویهتى:"بەپێی گرێبەستێک بۆ فرۆشتنی نەوتی ئایندە، دەبوو لەماوەی ناوهڕاستی ساڵى ٢٠١٨ بۆ ناوهڕاستی ٢٠٢٠ ، بڕی شەش ملیار دۆلار بێتە ژمارە حسابی حکومەتی ھەرێم، ھەرچەندە چارەنوسی کۆی شەش ملیارەکە دیارنییە، بەڵام روسنەفت ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک بەشی یەکەمی ئەم شەش ملیار دۆلارە تەسلیم کرد".
چارەنوسی ٨٠٠ ملیۆن دۆلارهكه
عهلى حهمهساڵح دهڵێت:"بڕی (800 ملیۆن دۆلار) کە سەرەتای مامەڵەیەکی شەش ملیار دۆلاری بوو لەنێوان هەرێمو ڕوسنەفت، لەبری ئەوەی ئەو پارەیە بچێتە هەژمارە بانکیەکانی حکومەتی هەرێم چووەتە کۆمپانیای IMMS Ltd کە کۆمپانیایەکی تۆمارکراوە لەقوبرسو مورتەزا لاخانی کۆنترۆڵی دەکات، پارەکەش لەلقی سویسرای بانکێکی روسیەوە ڕۆشتوەتە ستی بانک لەنیۆرک، پاشان ھاتوەتە بانکێکی لوبنانی بۆ ژمارە حسابی کۆمپانیاکەی مورتەزا".
بانکەکە پارەکەی بلۆک کردوە
کۆمپانیاکەی لاخانی لەبری حکومەتی هەرێم مامەڵەی بەنەوتی هەرێمەوە کردوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک VITOL GROUO و Trafigura Group و هەر لەبری حکومەتی هەرێمیش پارەی داوەتە ئەو کۆمپانیایانە کە حکومەتی هەرێم قەرزاریانە، هەروەها داهاتی نەوتی هەرێم چووەتە هەژماری بانکی مورتەزا لاخانییەوەو مانگانە لەبری ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارە بداتە وەزارەتی دارایی، کۆمپانیاکەی لاخانی پارەی داوە بەحکومەتی ھەرێم.
ئەو کۆمپانیایانەشی کە مامەڵەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێی لاخانییەوە بووە، دەڵێن: ئێمە بۆیە لەگەڵ لاخانی مامەڵەمان دەکرد، چونکە دەسەڵاتی کوردی ئەوەی پێدەوتین.
٢٥٠ ملیۆن دۆلار لەنێوان مورتەزاو ڕوسنەفت؟
بهشێكى دیكهى ڕاپۆرتهكه ئاماژهى بهبەیاننامە دارییەكانی لقی سەنگافورەى كۆمپانیاى روسنەفت كردوه كە تایبەت بەهەرێمى كوردستان دروستیكردووە، كۆمپانیاى روسنەفف 250 ملیۆن دۆلار دەداتە ڕاوێژكارێكى دەرەكى تاوەكو دڵنیابێتەوە لەبەدەستهێنانی ڕێككەوتنە نەوتییەكانی لەهەرێمى كوردستان.
عهلى حهمه ساڵح پێیوایه، ئەو بڕە پارەیە زۆر زۆرەو ھی ڕاوێژکاری نییە، بەڵکو ھی ئاسانکاریە بۆ کڕینی ٦٠٪ بۆری نەوتی کوردستانو نەوتی کوردستان بەنرخێکی ھەرزان بەپارەی پێشوەخت! گرێبەستی فرۆشتنی بۆری نەوتو نەوتی کوردستان لە 2ى 6ى 2017 لەشاری سانپترسبۆرگی ڕوسیا کرا، ھەریەک لەنێچیرڤان بارزانیو قوباد تاڵەبانیو ئاشتی ھەورامی ئامادەبون.
ئهوهش نوسراوه ((پێشتریش مورتەزا لاخانی کاری ئەم فرۆشتنە پێشوەختەی کردوە لەلایەن کۆمپانیاکەی بەناوی Oil and gas management services group لەڕۆژى 29ى 3ى 2020 لەسەر ئەم دۆسیە لەداواکاری گشتی سکاڵای یاساییم لەسەر ئاشتی ھەورامیو مورتەزا لاخانی تۆمارکرد بۆ ئەوەی جگە لەخۆیان کێ لەپشت ئەم دۆسیەیە ئاشکرابێت، داواکاری گشتی نوسراوی بۆ ئامادەبوونی ھەردوکیان کرد، بەڵام ھەر وەڵامیشیان نەدایەوە)).
دیلۆیتو ٢٩٤ ملیۆن دۆلاری لوبنان
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی داھاتی نەوت لەنۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، (٢٩٤ملیۆن) دۆلاری حكومەتی هەرێم لەبانكێكی لوبنان گلدراوەتەوە، ئهگهرچى وهكو عهلى حهمهساڵح دهڵێت:"دیلۆیت ھیچ وردەکاریەکی نەداوە ئەم پارە بۆ گلدراوەتەوەو لەکام بانکە، بهڵام ئێستا گرنگو پێویستە کۆی ئەم پارانە بگەڕێندرێتەوە بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
بۆچوونی ئێوە