سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کارەساتی لێکەوتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە دەوڵەتی بایدن کرد کە هەڵەکانی ڕابردوو دووپات نەکاتەوە و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی قبووڵ بکات چونکوو سیاسەتی زیاترین گوشار لەسەر ئێران کارامە نەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕاشاتودەی، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕوانگەی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران و ناوچەکە وتی: ئێمە هەر پێمان وایە کە نەک سیاسەتەکانی دەوڵەتی ترامپ بەڵکوو سیاسەتی دەوڵەتە ڕابردووەکانی ئەمریکاش هۆی کارەسات بۆ ناوچەکە بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێویست بوونی گۆڕینی ڕوانگەکانی ئەمریکا بەرانبەر ئێران، زیادی کرد: کاتی ئەوە گەییشتووە کە دەوڵەتی جۆبایدن نەک لەبەر چاکەیی بەڵکوو لەبەر بێ ئەنجام بوونی ئەو سیاسەتانە بنێتە لاوە. ترامپ بە ئامانجی بەچۆکدا هێنانی ئێران سیاسەتی زیاترین گوشاری گرتە پێش بەڵام شکستی هێنا و هەر کەس ژیر بێت، ئاوە سیاسەتێک ناگرێتە بەر و دەینێتە لاوە.

وەیزری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا زیادی کرد: پێم وانەبێت ئەوان بتوانن ڕێککەوتنێکی باشتر و گشتی تر لە ڕێککەوتنناڤۆکی دەست بخەن چونکوو ئەگەر بمانتوانیبا ڕێککەوتنێکی باشتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکەین؛ هەر پێنج ساڵ لەمەوبەر دەمانکرد.

News Code 35788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =