شاندی دانوستانکاری کورد لە بەغداوە بێ ئەنجام گەڕایەوە هەولێر

شاندی دانوستانکاری هەرێم دوای چەند ڕۆژ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە نەوت و بودجە لە بەغدا، بە بێ ئەنجام گەڕایەوە هەولێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندنی دانوستانکاری هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لە بەغدا، گفتوگۆگەلێکی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ناوەندی عێراق، لەوانە دوو جێگری سەرۆکی مەجلیس و سەرۆک کۆمار ئەنجام دا.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو شاندە بە بێ ئەوەی کە بگەنە ئەنجامێکی تایبەت دەگەڕێتەوە بەغدا.

ناوبراو زیادی کرد: بابەتگەلێکی چارەسەر نەکراو لە نێوان لایەنەکان ماوەتەوە و ئەگەری هەیە کە ئەو شاندە هەفتەی داهاتوو بۆ دریژەی گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا و لێژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هەوڵ دەدات بۆ چارەسەری کێشەکان و نزیک بوونەوەی ڕوانگەی دوولایەنە لە یەکتر و پەسەند کرانی بودجە بە شێوەیەک کە هەرێمی کوردستان تووشی زیان نەبێت.

News Code 35781

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha