ئەمریکا ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل کرد/ هەرگیز شکستی ترامپ فەرامۆش مەکەن

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وڵامی وتەکانی وەزیری نوێی ئەمریکا ، وتی: هەرگیز شکستی زۆرینەی ترامپ لە بیر مەکەن.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر لە وڵام بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بلینکەن ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵوەشاندەوە و گواستنەوەی مادەی خواردەمەنی و دەرمانیی بۆ ئێران ڕاگرت.

 وتیشی: ئێران لە بەرانبەردا و بە درێژایی ئەم کارەساتە دزێوە، پایبەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو .

 ئەوەشی وت کە ئێستا دەبێ چ کەسێک یەکەم هەنگاو هەڵگرێت؟ هەرگیز شکستی زۆرینەی ترامپ لە بیر مەکەن.

News Code 35779

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =