بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: لێژنەی وەرزشە زۆرخانەییەکانی پارێزگای کوردستان بە هاوکاری ئیدارەی گشتی وەرزش و گەنجان دەیەوێت کێبڕکێیەکانی پاوەڵەوانێتی ناوچەی ڕۆژاوای ئێران لەژێر ناوی بیرئانینەوەی شەهید سولەیمانی و شەهید فەخری زادە بەڕێوە ببات.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی وەرزشوانگەلێک لە پارێزگاکانی کوردستان، هەمەدان، کرماشان، ئیلام و لوڕستان لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
جەولایی ڕاشیگەیاند: ئەو کێبڕکێیانە 9 ی ڕێبەندان لە شاری دێولان، 13 ی ڕێبەندان لە شاری قوروە، 17 ی ڕێبەندان لە شاری مەریوان، 23 ی ڕێبەندان لە شاری سنە و 29 ی ڕێبەندان لە شاری کامیاران بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە