AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٩ ٠٨:١٩

مێهر لێکی دایەوە؛

ڕۆڵی ئەمریکا لە هێرش کردنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی

ڕۆڵی ئەمریکا لە هێرش کردنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی

جووڵانەوەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکییەکان لە عێراق, سەبارەت بە پرۆژەی واشنتۆن لە دەوڵەتی جۆ بایدن هەندێ نیگەرانی دروست کردووە.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عێراق لە ڕۆژانی پێشوودا هەندێ گۆڕانی گرینگ و ناخۆشی بەخۆیەوە بینیوە. ڕوودانی دوو حاڵەتی هێرشی خۆکوژی لە پایتەختی ئەم وڵاتە لە ڕۆژی پێنجشەمە کە لانیکەم ٣٠ کوژراو و ١١٠ برینداری لێ کەوتەوە، یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییانەی عێراقە.

چەند رۆژ پاش ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هێرشێکیتر دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە باکووری پارێزگای سەلاحەدین ڕووی دا. هەر لەم بارەوە سەچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە پێکدادانی توندوتیژی هێزەکانی ئەم ڕێکخراوە لە گەڵ تیرۆریستەکانی داعش لە سەلاحەدین هەواڵیان دا.

پشتیوانی ئەمریکا لە هێرشەکان دژی حەشد

خاڵی گرینگ لەم ئوپەراسیۆنە و هێرشی تیرۆریستەکانی داعش بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، پشتیوانی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئەمریکی لەم تیرۆریستانەیە. سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاندبوو کە ئەو هێرشە تیرۆریستییە دژی تیپی ٢٢ی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە پشتیوانی هێزە ئەمریکیەکانەوە ڕووی داوە.

بابەتی گرینگ لەم بارەوە ئەوەیە کە هێرش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئەمریکا ڕێک چەند رۆژ پاش تەقینەوە تیرۆریستییەکان لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی بەغدا ڕووی داوە. ئەم خاڵە نیشاندەری بوونی سیناریۆیەک بە دەرهێنەری ئەمریکا بۆ ئاڵۆز نیشان دانی عێراق لە لایەکەوە و لاواز کردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە لایەکیترەوە بوو.

بابەتێکیتر سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییانەی عێراق، نیگەرانی سەبارەت بە گەڵاڵەی دابەش کردنی عێراق لە لایەن جۆ بایدنەوەیە. ئەمەش شاراوە نییە کە ئەگەر ئەم پلان و گەڵاڵە جێبەجێ بکرێت، لێکەوتەی زۆری بۆ عێراق و ناوچە بەدواوە دەبێت. بایدن لەو کەسانە بوو کە لەشکەرکێشی ئەمریکا بۆ عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ پەسند کرد.

بایدن لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیویۆرک تایمز لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاو بۆتەوە، گەڵاڵەی دابەش کردنی عێراق بە پێی پێوەرە خێڵەکی و ڕەگەزییەکانی خستە بەر باس.

ئەو هەروەها کاتێک کە سەرۆکایەتی کۆمیسیونی کاروباری دەرەوی سێنای لە ئەستۆ بوو، هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ بۆ پشتیوانی لەم لەشکەرکەشیە و بە پەراوێزخستنی لێکەوتەکانی لە داهاتووی عێراق. بایدن هەروەها لەو کەسانەیە کە لە گەڵاڵەی دابەش کردنی عێراق بۆ چەند بەشی کوردەکان، سونەکان و شێعەکان پشتیوانی دەکات.

ئەمریکییەکان هەر لە دێرزەمانەوە بە تایبەت لە سەردەمی دۆناڵد ترامپدا نیشانیان دا کە عێراق هیچ هێڵێکی سوور لە بەرچاو ناگرێت و یاسا دیپلۆماتیکەکانی ئەم وڵاتە بە فەرمی ناناسێت.

چالاکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق

یەکێک لەو بابەتانەی کە لە لایەن سیاستوانەکان و کۆڕە سیاسییەکانەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، چالاکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدایە؛ بوونی باڵوێزخانە بە تەنیایی ناتوانێ مەترسیدار و هۆی ڕەخنە گرتن بێت بەڵام چۆنیەتی چالاکی و لایەنگرییەکانی ئەم باڵوێزخانە دژی یاسا دیپلۆماتیکەکان بووە هەر بۆیە بۆتە هۆی نیگەرانی خەڵکی ئەم وڵاتە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆتە پادگان و بنکەیەکی سەربازی. مەشقە سەربازییەکان، تانک و کەلوپەلی بەربڵاوی سەربازی لەم باڵوێزخانە بۆتە هۆی پێک هاتنی ترس و تۆقین لە نێو خەڵکی عێراقدا.

وریایی عیراقییەکان لە پیلانی دابەش کردنی وڵاتەکەیان

سیاسەتوانە عێراقییەکان و گرووپە خۆڕاگرییەکانی ئەم وڵاتە دەبێ سەبارەت بە جووڵانەوەکانی ئەمریکا و ئەگەری وەگەڕخستنەوەی گەڵاڵەی دابەش کردنی عێراق وریا بن.

هەڵبەت دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کە زیاتر لە یەکساڵ لە پەسند کردنی یاسای دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق لە لایەن پارلەمانی ئەو وڵاتە تێدەپەڕێ بەڵام تا ئێستا کارێکی ئەوتۆ نەکراوە و ئەم بابەتە بە هاتنی دەوڵەتی نوێ لەبیر دەکرێت.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتەدانێکدا ڕایگەیاند: لە دەوڵەتی نوێی عێراق داوا دەکەین تا دانیشتنەکانی تایبەت بە وتووێژە ستراتیژیکەکان درێژە بدات.

لە هەرحاڵدا دەبێ بڵێین کە لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکان ئەم دواییانەی عێراق، نیگەرانی هەبوونی سیناریۆیەک بۆ گەڕانەوەی دووبەرەکییە خێڵەکییەکان و لاواز کردنەوەی هێزەکانی خۆڕاگری عێراق و چالاک کردنەوەی گەڵاڵەی دابەش کردنی ئەم وڵاتە دروست کردووە کە دەبێ گرووپە سیاسییەکان وریا بن.

News ID 35769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha