بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر لە سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ کوردستان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو تاقی کردنەوەی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا لە سەر 14 کەس ئەنجام درا و بە تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی تاقی کردنەوەی ئەو پێکوتەیە لەسەر 56 کەس، قۆناغی دووهەمی دەستپێدەکات.
ناوبراو زیادی کرد: بەهاری 1400 ی هەتاوی بە پشت ڕاست کردنەوەی پرۆتۆکۆلەکان، پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا بە نرخێکی هەرزانتر لە نموونە دەرەکیەکەی دەخرێتە بەر دەستی خەڵکەوە.
موخبێر جەختی کرد: خەڵک دڵنیا دەکەینەوە کە پێکوتەی ئێرانی بەهێزتر، بەکوالێتی بەرزتر و لە ڕێژەیەکی زیاتر بەزوویی بەرهەم دێت و دەخرێتە بەردەستی خەڵکەوە.
بۆچوونی ئێوە