تورکیا، ئاو وەکوو چەک دژی کوردەکانی سووریا بەکار دەهێنێت

تورکیا لە ماوەی یەک ساڵدا، 12 جار ئاوی خواردنەوەی یەک ملیۆن کەسی لە کوردستانی سووریا بچڕاندووە، ئەویش لە ترسی ئەوەی کە نەوەکا کورد هەوڵی دەسەلاتی سەربەخۆ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دەوڵەتی تورکیا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاودا دژی کوردەکانی سووریا لە ساڵانی 2018 و 2019، دوو ناوچە لە کوردستانی سووریا داگیر کرد تا پێوەندی سێ ناوچەی کوردنشین لە سووریا بپچڕێت.

بەڵام تورکیا دیسان بەدوای لاواز کردنەوەی هەرچی زیاتری ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریایە و لە ساڵی 2019 کە ناوەندی سەرەکی دابین کردنی ئاوی حەسەکەی کۆنترۆڵ کردووە، چەندین و چەند جار هەوڵی بچڕانی ئاوی لەسەر یەک ملیۆن کەس لە ئەو شارە و دەڤەری داوە.

سارا کایالی لە لێکۆڵەرانی چاوەدێرانی مافی مرۆڤ بە دویچەولە وتوویە کە ئەو هەوڵەی تورکیا بووەتە هۆی دروست بوونی کارەساتی مرۆیی.

گۆنای یلدیز، شرۆڤەکاری سیاسی لە انوەندی خوێندنەوەکانی تورکیاش بە ئاماژە بە بیانووەکانی تورکیا بە دویچەولە وتی:  تورکیا داخستنی ئاوی وەدرۆ خستووەتەوە و دەڵێت پرسی تەکنیکی هۆکاری بچڕانی ئاو بووە و ئەو ناوەندە لەگەڵ کێشەی دابین کردنی کارەبا بەرەوڕوویە کە لەدەستی کوردەکانە و نەک تورکیا.

ناوبراو ئامانجی تورکیا لە ئەو کارانەی هەوڵدان بۆ شێواندنی دۆخی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان وەسف کردووە.

بەڵام چارلز فلین، لێکۆڵەری ناوەندی هەواڵەکانی ڕۆژاوا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، سێ هۆکاری بۆ ئەو کارەی تورکیا لە بچڕانی ئاو لەسەر کوردەکانی سووریا هێناوەتە ئاراوە کە گرینگترینیان ترس لە پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی لە سنوورە باشوورییەکانی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو هەروەها وتوویە: ئەردۆغان نیگەرانی پێکهێنانی وڵاتێکی کوردی و کاریگەریی لەسەر کوردەکانی تورکیایە.

News Code 35727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =