سەرۆک کۆماری عێراق حوکمی ئیعدامی 340 کەسی واژۆ کرد

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بەرهەم ساڵح، حوکمی لەسێدارە دانی 340 کەس لە تاوانبارانی دۆسییەکانی تیرۆریستی عێراقی واژۆ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە بەرهەم ساڵح، لە گەڵ حوکمی لەسێدارە دانی 340 کەس لە مەحکووم کراوانی دادگای تایبەتی دۆسییەکانی تیرۆریستی عێراق هاودەنگە.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەم کارە بە هۆی گوشارەکانی خەڵکی عێراق دژی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە هۆی واژۆ نەکردنی حوکمی لەسێدارە دانی تیروریستەکان و هەروەها تەقینەوەکانی بەغدا بووە کە خەڵک پێیان وایە گەر ئەم حوکمانە پێشتر بەڕێوە دەچوو، عێراق ئەم ڕووداوە تیروریستییانەی نەدەبینی.

News Code 35719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =