ئەمریکا ڕۆژانە 3 میلیۆن دۆلار لە نەوتی باکووری سووریا داهاتی هەیە

بنیاتنەرانی کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکایی کە نۆژەن کردنەوەی ژێرخانە نەوتییەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریایان لە ئەستۆ گرتووە، دەڵێن ئەمە جۆرێک کونجکۆڵی دێتە ئەژمار.

بە پێی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای ئەمریکی دێلتا کرسێنتی وزەی ئەمریکا ئیزنی پێ دراوە ژێرخانە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سووریا نۆژەن بکاتەوە و یارمەتی کوردەکان بدات، تا ئێستا چەندین میلیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە.

جەیمز کین یەکێک لە بنیاتنەرانی ئەم کۆمپانیایە بە فاینەنشاڵ تایمزی وتووە کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەکوو مۆبیل و شورون لەم چالاکیانەدا بەشدرای ناکەن چونکوو پێیان وایە ئەم چالاکیانە جۆرێک کونجکۆڵییە و تەنانەت پێیان وایە مەترسیدارە.

لە وتەکانی ئەوان دەردەکەوێت کۆمپانیای دلتا کرسێنتی وزە دوو ساڵ لەوەپێش و بە مەبەستی هاتنە ناو گۆڕەپانە نەوتییەکانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان دامەزرا بێت. بەم کۆمپانیا سپێردراوە کە لێکۆڵینەوە بکات و نەوت بۆ کوردەکانی سووریا هەناردە بکات و گەر پێویست بوو یارمەتی بداتە کوردانی ئەو ناوچە.

باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە دانمارک سەبارەت بە هۆکاری دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە، وتی: ڕەنگە بە بڕوای هەندێ کەس ئەمە کارێکی مەترسیدار بێت بەڵام دەبێ بزانین کارێکی پڕبایەخە بۆ یارمەتی دان بە هێزە کورد و عەرەبەکانی سووریا. ئەوان وەکوو ئێمە بۆ لەناوبردن و دەرکردنی داعش لەم ناوچە هەوڵیان دا و شیاوی ژیانی باشترن.

نەوتی بەرهەم هێنراوی ئەم کۆمپانیایە بەشێکی بە شێوەی قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەنێردرێت و بەشێکیتری بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەگوازرێتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەم کۆمپانیا ڕۆژانە 3 میلیۆن دۆلار داهاتی نەوتیان هەیە. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داکۆکی کردووە کە لەم کۆمپانیا پشتیوانی نەکردووە و ئەوە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و پێوەندی بە ئێمەوە نییە.

News Code 35715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =