بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا قانعی سەبارەت بە مۆڵەتی دەسپێکی تاقی کردنەوەی ڤاکسین لەسەر مرۆڤ وتی: تا ئێستا ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنای ئەرکانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام و ئەنێستیتۆی پاستۆر مۆڵەتی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤیان وەرگرتووە.
ناوبراو وتیشی چاوەڕوانی دەکەین دوو ڤاکسینی دیکەش لە ئەم مانگەدا کاری تاقی کردنەوە دەست پێبکەن و مٶلەتیان پێبدرێت.
درێژەی دا: پێکوتەی کۆرۆنای زانکۆی بەقیەتوڵڵا و وەزارەتی بەرگری لە ئەو ڤاکسینانەیە کە پێشکەوتنی باشی هەبووە و دۆسیەکانیان ئامادەیە تا دوای لێکدانەوەکانی وەزارەتی تەندروستی بچنە قۆناغی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤەوە.
بۆچوونی ئێوە