بە پێی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی حوریەت نووسیویە: ئەردۆغان پاش نوێژی هەینی لە وت و وێژ لە گەڵ هەواڵنێران سەبارەت بە ئەگەری ئوپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشی تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە، وتی: ئەگەری ئوپەراسیۆنی هاوبەش هەمیشە هەیە بەڵام ئەم ئوپەراسیۆنە پێشتر ڕاناگەیندرێت. ئێوە دروشمی من دەزانن"شەوێک لە ناکاو هێرش دەکەین"
پاش سەفەری خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەگەری ئوپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشی تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە راگەیندرا.
ئاکار لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر وتی: وڵاتەکەی ئامادەی هاوکاری لە گەڵ بەغدا و هەولێرە بۆ لەناوبردنی پەکەکە.
تا ئێستا دیار نییە کە ئایا بەغدا و هەولێر دەیانەوێ لە گەڵ تورکیا لەم ئوپەراسیۆنەدا هاوکاری بکەن یان نە.
بۆچوونی ئێوە