پەیامی زەریف بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ڕایگەیاند: تا هەتا هەتایە دەرگای دەرفەت بۆ دەوڵەتی ئەمریکا کراوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف لە وتارێکدا کە لە گۆفاری فارن ئەفرەز بڵاو کرایەوە, نووسی: جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەتوانێ یەکەم هەنگاوی بۆ قەرەبووی میراتی مەترسیداری شکستی زۆرینەی ترامپ بێت.

ئەوەشی وت کە بایدن دەتوانێ هەنگاوی باشتر بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرۆک کۆماری پیش ئەو لێ دەرچووە هەڵگرێت.

زەریف نووسی: ئەگەر وا بێت ئێران دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی بەڵێنەکانی لە ژێر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

ڕاشیگەیاندووە کە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەوەی سەلماند کە واژۆی وەزیری دەرەوەی ئێران لە واژۆی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هێزترە.

وەزیری پەرەوەی ئێران جەختی کرپ کە دەلاقەی دەرفەت بۆ دەوڵەتی نوێی ئەمریکا تا هەتا هەتایە کراوە نابێت. دەبێ واشنتۆن هەنگاو هەڵگرێت و قەرەبووی میراتی شکست خواردووی ترامپ بکاتەوە.

News Code 35687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =