بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, پەیوەندییە گشتییهکانی بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە هۆکاری تیرۆری سەرگورد حەسەن مەلەکی , ئەفسەر پۆلیسی هاتوچوی ڕوانسەری دەستگیر کردووە.
دوو ساڵ لەمەوپێش کەسێکی نەناسراو لە شاری ڕوانسەر پلەدارێکی پۆلیسی هاتوچوی بە بەرچاوی مناڵە بچووکەکەیەوه تیرۆر کرد.
ئەو تیرۆریستە دوێنێ لە ڕوانسەر دەستگیر کراوه و لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ئەندامی گرووپە دژە شۆڕشڵکانە و بۆ دروست کردنی نائەمنی و ئاژاوەنانەوە ئەو کارەی کردووە.
بۆچوونی ئێوە