بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چەکداری داعش لەرێگەی تەلەگرام-ەوە بەرپرسیاریێتی لە هەر دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا راگەیاند، کە بەهۆیانەوە 32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکەش برینداربوون.
خالید ئەلمەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پشت ئەو ھێرشە خۆکوژییەوە بو کە بازاڕێکی میللی کردبووە ئامانج، لە رێگەی ئەم تەقینەوەیەوە دەیەوێت پەیامی ئەوە بنێرێت کە ھێشتا ماوە".
بۆچوونی ئێوە