بە پێی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەری وتی: هەر گەڵاڵە و پرۆژەیەک کە بیهەوێ لە پشتیوانییە ناردەمەنییەکان کەڵک وەربگرێت، دەبێ پێشتر مۆڵەتی پێویستی وەرگرتبێت و بە مەبەستی گەشەی ناردەمەنی لە پارێزگا چالاکی بکات.
ئەو وتیشی: پیشانگای نێونەتەوەیی کوردستان لە سەرووی دیکەی گەڵاڵەکان دایە و دەبێ لە چەن ڕۆژی داهاتوودا دۆکۆمێنت و زانیارییەکانی خۆیان تەواو بکەن تاکوو بتوانن لە بەشی پشتیوانی پارێزگا لەم بوارەدا کەڵک وەرگرتن.
جەعفەری ڕاشیگەیاند: دەبێ یارمەتی ئەو گەڵاڵانە بدەین کە دەبنە هۆی گەشەی ژێرخانەکانی ناردەمەنی لە پارێزگا بەڵام نابێ لە پشتیوانی پارێزگا بە بێ ئامانج و بەرنامە داڕشتن کەڵک وەربگرین و دەبێ ئەو گەڵاڵانە بە هەستیارییەوە هەڵبژێردرێن.
بۆچوونی ئێوە