بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,میدیای عێراق ئاشكرایكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز شاری به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه28 كه‌س كوژران و 75ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژیی بووه.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له بازاڕێكی فرۆشتنی جلوبه‌رگ بووه له گۆڕه‌پانی ته‌یران له‌به‌غدا، كه خۆكوژێك له‌ڕێگه‌ی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش سه‌د مه‌تر له‌دووریی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕوویداوه.
له‌پاش هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا به‌ڕووی سه‌ردانكه‌راندا داخرا.
تەقینەوەی خۆکوژی ناوچەکانی (الباب الشرق) و تەیەران لەبەغدا رویاندا، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان هێزێكی زۆری لەسەر شەقامەکانی بە‌غدا بڵاوەپێکرد و دەروازەکانی ناوچەی سەوزیش داخران.
بۆچوونی ئێوە