مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی که‌ره‌فتوو ده‌ستیپێکرد

به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی که‌ره‌فتوو له‌ ناردنی ۸۶ وتار بۆ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ هه‌واڵی دا و وتی: وتاره‌ زانستییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ۳ پانێل له‌ یه‌که‌مین ڕۆژی کۆنفڕانسه‌که‌ به‌ ئاماده‌ بوونی خاوه‌ن ڕاکانی ئه‌م بواره‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ئۆمێد وه‌رزه‌نده‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری مێهر له‌ ناردنی ۸۶ وتار بۆ ده‌بیرخانه‌ی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو هه‌واڵی دا و وتی: له‌م ڕێژه‌یه‌ ۱۵ وتار بۆ خوێندنه‌وه‌ و ۱۵ وتاریش بۆ چاپ کردن هه‌ڵبژێردراون.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ لێژنه‌ی داوه‌رانی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ له‌ ۲۰ که‌س پێکهاتووه‌ که‌ هه‌موویان مامۆستایانی زناکۆکانی ئیرانن و وتی: ئاستی وتاره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کان له‌ ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدان.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا وتاره‌کان له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێرانه‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ و زیادی کرد: ئه‌م وتارانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سێ پانلی مێژووی و دێرینه‌ناسی، زه‌وی ناسی و ئه‌شکه‌وت ناسی و توریسم و ژئۆ توریسم پێشکه‌ش ده‌کرێت.

وه‌رزه‌نده‌ وتی: به‌ر له‌ ده‌ست پێکردنی پانلی یه‌که‌م ڕه‌زا شه‌عبانی، به‌ر له‌ پانلی دووهه‌م دووهه‌م خه‌تیب شه‌هیدی و به‌ر له‌ پالی سێهه‌م دوکتور قوتبه‌دین سادقی وته‌کانی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

وه‌رزه‌نده‌ ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ئه‌مڕۆ ۶ی جۆزه‌ردان ده‌ست به‌ کار ده‌کات و له‌ کۆتایی هه‌ر پانلێکدا ئاماده‌ بووه‌کان ده‌توانن پرسیاره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش به‌ لێژنه‌ی زانستی پانله‌که‌ بکه‌ن.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو وتی: له‌مڕووه‌وه‌ که‌ ئه‌شكه‌وتی که‌ره‌فتوو له‌ ڕابردوودا فرامۆش کراوه‌، به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر ورژاندنی ئه‌م میراته‌ سرووشتییه‌ و ئێمه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ ئامانجه‌کانی ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی کۆنفڕانسه‌که‌.

وه‌رزه‌نده‌ زیادی کرد: هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌ل و مه‌رجێک بێنینه‌ ئاراوه‌ که‌ بتوانین ئه‌شكه‌وتی که‌ره‌فتوو له‌ لیستی جیهانی یۆنیسکۆدا تۆمار بکه‌ین و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش ئێمه‌ پێوسیتمان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زناستی زۆره‌ له‌ سه‌ر ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو.

ئه‌م کۆنفڕانه‌سه‌ له‌ ۶ و ۷ی جۆزه‌ردان له‌ خودی ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و سه‌رجه‌م پانله‌کانیش له‌ هۆڵه‌ به‌ردینه‌کانی ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌ مێژوویه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

News Code 3567

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =