چین 28 بەرپرسی ئەمریکایی گەمارۆ دا

چین هاوکات لەگەل ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی بایدن، گەمارۆی خستە سەر 28 بەرپرسی ئەمریکی لەوانە مایک پەمپێئۆ و جان بۆڵتۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چین هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی جۆ بایدن، گەمارۆی خستە سەر چەند بەرپرسی دەوڵەتی ترامپ لەوانە مایک پەمپێئۆ و جان بۆڵتۆن.

لە بەیاننامەی دەرکراو لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەو بارەوە هاتووە: هەندێک سیاسەتوانی دژە چینی ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو بە پێی بەرژەوەندی تاکەیی و لە سەر دەمارگرژی و ڕق دژی پەکین، بە بێ لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی خەڵکی چین و ئەمریکا هەوڵی پلانڕێژی، بەرەو پێش بردن و بەڕێو بردنی هەندێک پلانیان دا کە بە واتای دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی چین بوو و بووە هۆی لاواز کردنەوەی بەرژەوەندییەکانی چین، ئازادی خەڵک و خەسار لە پێوەندییەکانی پەکین و واشنتۆن.  

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە هۆکارەکانی گەمارۆی ئەو 28 کەسە هەوڵ دانیان بۆ پێشێل کردنی سەروەریی چین بوو.

بە پێی ئەو گەمارۆوانە، چوونی ئەو کەسانە و بنەماڵەکانیان بۆ وڵاتی چین، هۆنگ کۆنگ و نیمچەدوورگەی ماکائۆ قەدەغە دەبێت و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بە ئەوانیشەوە بۆ ئەنجامی بازرگانی لەگەڵ چین سنووردار دەبێت.

News Code 35665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =