به‌شداریی ۲۵۰ سه‌ربازی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ ئۆپراسیۆنی ره‌قه‌

له‌ ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی داعش له‌ سووریا جگه‌ له‌ هێزه‌کانی ناو رێکخراوی سووریای دیمۆکراتیک، ۲۵۰هێزی ئه‌مریکایش له‌ ڕێزی هێزه‌کانی ئه‌و سوپایه‌ هاتوونه‌ته‌ جه‌رگه‌ی شه‌ڕ.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوو رۆژه‌ ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی باكووری شاری ره‌قه‌ له‌لایه‌ن سوپای سوریای دیموكرات به‌ پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ده‌ستی پێكردووه، و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازو راوێژكاری ئه‌مریكایی تیایدا به‌شدارن.

كۆماس شه‌هبازی چالاكوانی سیاسی كه ‌به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاودێری ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌كات به‌  پی یو کی مێدیای راگه‌یاند، له ‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا۲۵۰  سه‌ربازی ئه‌مریكای به‌شدارن

وتیشی: هێزه‌كانی سوپای دیموكرات به‌پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ تا وه‌كوو قوڵایی هه‌شت كیلۆ مه‌تر چوونه‌ته‌ سنووری شاری ره‌قه‌وه‌ رونیشكرده‌وه‌: هاوكات ۱۶ گوند و ۱۰ گێڵگه‌ش ئازادكراون .

 

News Code 3566

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =